ڕوودانی بوومەلەرزە لە شاری کۆگسون لە تورکییە
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی تورکییە (ئافاد) بڵاوکراونەتەوە، کاتژمێر ٨ و ١٤ دەقەی بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەشەممە، بوومەلەرزەیەک قەزای کۆگسونی سەربە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاندووە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای کۆگسون بووە و لە قوڵایی حەوت کیلۆمیتردا روویداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی ١٧ی ڕێبەندان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی ٧ و ٤ دەهۆمی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لە تورکییە و سوورییەی هەژاند و بە هۆیەوە بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بەسەدان هەزار کەسیش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیە، بوومەلەرزەکە لە کوردستانی عێراق، سوورییە، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكرابوو.