ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان
شەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۱   |  04-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕێبەندان، بووەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ و ٧ دەهۆمی ریختێر لە غەربی کرمانشا ڕوویدا و لە شارەکانی سەرپۆل زەهاب، قەسری شیرین و گیلان غەربیش هەستی پێ کراوە.
ناوەندی لەرزەنووسی زانکۆی تاران، قوڵایی ئەم بوومەلەرزەیەی بە ١٠ کیلومیتری زەوی و ٢٠ کیلومیتری قەسری شیرین تۆمار کردووە. شایانی باسە دوابەدوای ئەم بوومەلەرزەیە، بوومەلەرزەیەکی دیکەی بە گوڕی ٣ و ٣ دەهۆمی ریختێر ئەم ناوچەیەی لەرزاندووە. جێگەی ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زیانەکانی مادی و گیانی ئەم بوومەلەرزەیە نەزاندراوە.