فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەرمسار
دوشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۲   |  22-01-2024

بێهنام بەختیاری، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازی کانزایی و بازەرگانی گەرمسار رۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان ڕایگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری پیشەسازی گەرمسار لە ڕۆژئاوای پارێزگای سمنان ڕوویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندرووستی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
هەروەها ئاماژەی داوە، تاوەکوو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام دەنگێکی بەهێزی هەبووە و لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری دەنگی تەقینەوەکە بیستراوە. هاوکات رەزا خانی سەرۆکی شارەوانی گەرمسار رایگەیاندووە، بەم زووانە هۆکار و زیانەکانی ڕووداوەکە بڵاو دەکەینەوە.