فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی تەقینەوە لە دامەزراوەیەکی نەوت لە لوئیزیانای ئەمریکا
شەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۴   |  23-08-2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٤، تەقینەوەیەکی گەورە لە ناو دامەزراوەیەکی نەوت لە ویلایەتی لوئیزیانای ئەمریکا ڕوویدا و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەمەریکا، تەقینەوەکە لە کۆمپانیای ‘سمیتی ساپلای’ لە شاری ڕۆزلاند لە پارێزگای تانگیپاهوا ڕوویداوە، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی پێکهاتە نەوتییەکان و ڕۆنی ئۆتۆمبێل. بەرپرسانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنترۆکردنی ئاگرەکە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، کارگەکە نزیکەی 400 کرێکاری تێدابووە. ڕۆبی میلەر بەرپرسی پارێزگاکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و هۆکاری تەقینەوەکەش ڕوون نییە.