فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی تەقینەوە لە شاری عەفرین
شەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۲   |  06-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بۆمبێکی چێندراو لە شاری عەفرین، لانیکەم دوو هاووڵاتیی برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی رۆژی هەینی ١٥ی بەفرانبار، لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، دوو هاووڵاتی برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕاگەیاندووە، بۆمبێکی چێندراو لە شەقامی راجۆ لە ناوەڕاستی شاری عەفرین تەقیوەتەوە و دوو هاووڵاتی برینداربوون و بۆ نەخۆشخانەی شارەکە گواستراونەتەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو رووداوە رانەگەیاندووە و ئاماری قوربانییەکانیش بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.