ڕوودانی تەقینەوە لە ناوەندێکی نیشتەجێ بوون لە دامەزراوەی پەردیسان
دوشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۴   |  14-07-2025

ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بڵاویان کردەوە کە تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی نیشتەجێ بوون لە دامەزراوەی پەردیسان لە شاری قۆم ڕوویداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فریاکەوتنی قۆم، بەهۆی ئەم تەقینەوەیە لانیکەم ٧ کەس برینداربوون. شایانی بایە، شارەداریی ناوچە هەشتی قۆم ڕایگەیاندووە کە زانیارییەکیان لەسەر هۆکاری ئەم تەقینەوەیە نییە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی قۆم ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان نیشانی دەدەن کە بڵاوبوونەوەی گاز هۆکاری ئەم ڕووداوە بووە.