ڕوودانی شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی سپای هێندووستان و پاکستان
یەکشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۴   |  27-04-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، سپای هێندووستان ڕایگەیاند کە بۆ سێیەم شەو لەسەر یەک، لە سەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ پاکستان دەرگیر بوون و تەقەیان لە یەکتر کردووە.
سپای هێندووستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: شەوی ڕابردوو سپای پاکستان، لە کەرتی تۆماری گالی و ڕامپور بەچەکی سووک، تەقەیان لە هێزەکانی هێندووستان کردووە. ئاماژە بەوەش دراوە، هێزەکانی هێندووستانیش بە چەکی سووک وەڵامی تەقەکانی هێزەکانی پاکستانیان داوەتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بوونی زیانی گیانی بکرێت. جێگای ئاماژەیە، ئەم گرژیانەش بەدوای هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سەری هەڵداوە کە بەهۆیەوە ٢٦ کەسی مەدەنی لە کێشمیر لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە پەهالگام گیانیان لەدەست دابوو.