فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی ٢ تەقینەوەی گەورە لە ڕێوڕەسمی حکومەتی ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی
پێنجشەممە ۱۴-۱۰-۱۴۰۲   |  04-01-2024

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانبار و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی چوارەمین ڕێوڕيسمی حکومەتی ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی لە کرمان، دوو تەقینەوەی گەورە بە مەوداکانی ٧٠٠ و ١٠٠٠ میتر دوورتر لە شوێنی ڕێوڕەسمەکە ڕوویان دا.
هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە سەرەتادا باسی لەوە کرد کە دوو جانتای بۆمبڕێژکراو کە لە ڕێگەی دوورەوە کۆنتڕۆڵ کراون لە دەوروبەری شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکە دانراون و بە تەقینەوەیان ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک کوژراو و بریندار بوون.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس لەم تەقینەوەیەدا کوژراون و بە سەدان کەسیش بریندار بوون.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران، لە پەیامێکدا ئیسرائیل و ئەمریکای بە بکەری ئەم کردەوەیە ناو برد و بە هەڕەشەکردن وتی: ڕۆژێک دێت کە ئەمریکا زیاتر لە ئەمڕۆ، تاوانی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەداتەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە تا ئێستا هیچ لایەنێک، بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی وەئەستۆ نەگرتووە.