ڕووداوی تەقە کردن لە ئەیالەتی ئۆکلاهۆمای ئەمریکا
یەکشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۲   |  02-04-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خاکەلێوە، لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداری لە شوێنێکی کات بەسەر بردن لە ئەیلەتی ئۆکلاهۆمای ئەمریکا، سێ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە، سێ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە هەژماری تویتەری ڕووداوەکانی تەقەکردن (GVA) کە ڕووداوەکانی توندوتیژیی چەکداری لە ئەمریکا ئەرشیف دەکات بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ڕووداوەکانی تەقەکردنەوە لە سەری ساڵەوە تاوەکو ئێستا کوژراون گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ٤٣٨ کەس. هەروەها ٧ هەزار و ٩٠١ کەسیش برینداربوون.