فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕژیم پێداگرە کە دۆسیەی دامەزراوە ناوکییە گوماناوییەکانی دابخرێن
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022

ڕۆژنـامەی”واڵستریت ژورنـاڵ” لە ڕاپۆرتێکدا بڵوی کردووەتەوە ڕێژیمی ئیسلامی لە داواکەی کە دەرھێنانی
نـــاوی ســـپا لە لیستی تێرۆر بـــوو پـــاشـــگەز بـــووەتەوە و لە ئێستادا داوای ئەوە دەکات کە دۆسیەی دامەزراوە
نـاوکییەکان کە ئـاژانسی نـاوکی گـومـانی لێیان ھەیە دابخـرێن. ئەو ڕۆژنـامەیە بڵوی کردووەتەوە دانیشتنەکانی
“ڤییەن” و نــووســراوەی ڕێککەوتنی ئەو دانیشتنە گەیشتووەتە کۆتــایی بەڵم لەوانەیە کۆمــاری ئیسلامیی ئەو
ڕێککەوتننامەیە پەسند نەکات و بە ئاکام نەگەن.
ھەروەھــا چەنــد دیپلۆمــاتکاری ئــورووپــایی بە “واڵستریت ژورنــاڵ”یان ڕاگەیانــدووە لەم خــولەی دانــوســتانەدا
“تـاران” بە تـونـدی پێداگـری لەسەر داخسـتنی دۆسیەی سێ سـاڵەی ئـاژانسی نـاوکی لە دامەزراوە گـومـانـاوییەکانـدا
کردووە، بەڵم لەو بارەیەوە ھیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و لایەنی بەرامبەر ئەو داوایەی ڕەت کردووەتەوە.
نـــزیک سێ ســـاڵ پێش ئـــاژانسی نـــاوکیی نێونەتەوەیی وەزەی نـــاوکی ڕایگەیانـــدبـــوو سەرەداوی ئۆرانیۆم و
کەرەسـتەی نـاوکیان لە چەنـد شـوێن لەوانە “تۆرقـوزئـابـاد، وەڕامین و مەریوان” دۆزیوەتەوە کە پێشتر پێشانی
ئاژانس نەدراون و لێیان شاردراوەتەوە