ڕۆژنامەنووس و هەڵسووڕاوێکی مافەکانی ژنان لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا
سێشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۲   |  11-04-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە کاتژمێر نزیکەی ٢ی دوانیوەڕۆ ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس، هەڵسووڕاوی مافەکانی ژنان و خەڵکی سنە، بۆ دووەمین جار لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لە دوای گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی (کتێب فرۆشی) بۆ ماڵەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ژینا مودەڕس گورجی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.