فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێزان ئەحمەدی چالاکی بواری ژنان بە شێوەی کاتی ئازاد بوو
پێنجشەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۱   |  20-10-2022

رۆژی چوارشەمە ٢٧ی رەزبەر، ڕێزان ئەحمەدی چالاکی بواری ژنان لە شاری سنە کە زیاتر لە چوار حەوتوو پێش ئێستا لە کاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شیوەی کاتی لە ناوەندی بەناوچاکسازی(کانون تربیت و اصلاح) لە سنە ئازاد بوو. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
رێزان لە ماوەی دەستبەسەری دا، لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵەکەی بێبەش بووە.