ڕێزگرتن لە یادی سێ چالاکی ژینگەپارێز لە کێوی ئاویەر
هەینی ۲۴-۰۵-۱۴۰۴   |  15-08-2025

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە چەلاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی وێڕای هاووڵاتییانی شارەکانی سنە، کامیاران و دێهگولان، بە ئامادە بوون لە کێوی ئاویەر، ڕێزیان لەیادی سێ چالاکی ژینگەپارێز بە ناوەکانی “حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفی نژاد و خەبات ئەمینی” گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەشداربووان لەم پڕۆگرامەدا، بە دانانی چەپکەگوڵ لە شوێنی گیانبەختکردنی ئەم سێ چالاکە ژینگەپارێزییە، جەختیان لەسەر درێژەی ڕێگەی ئەوان و پاراستنی سرووشت کردەوە.