ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “حەدیس نه‌جه‌فی” له كه‌ره‌ج، “مێهرشاد شه‌هیدی” له ئه‌راك، “ئه‌میر نه‌ورووزی” له به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی، “غه‌زاڵه چولابی” له ئامۆل، “مه‌هسا موگویی” له فوولادشاری ئیسفه‌هان، “جه‌واد حه‌یده‌ری” له قه‌زوێن و “بێهنام لایق پوور” له ڕه‌شت به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو و بوو بە گۆرەپانی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی.
هه‌زاران كه‌س له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له كه‌ره‌ج به‌شدارییان كرد و هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوونێکی قورس ڕوویدا و چەندین كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و برینداربوون.
له مه‌راسیمی چله‌ی “مێهرشاد شه‌هیدی” خه‌ڵكی ناڕازی ڕوویان له شه‌قامه‌كان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “مه‌هسا موگویی” له فوولادشاری ئیسفه‌هان خه‌ڵكی ناڕازی دژبه دیكتاتۆر دروشمیان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شه‌ڕ هاتن.
له شاری ئامۆل ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “غه‌زاڵه چولابی” به به‌شداری هه‌زاران كه‌س و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به “عه‌لی خامنه‌یی” به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌زاران كه‌س له‌گه‌ڵ دایكی “نه‌وید ئه‌فكاری” له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “جه‌واد حه‌یده‌ری” له قه‌زوێن به‌شدارییان كرد و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئه‌نزه‌لی و ڕه‌شت به به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “ئه‌میر نه‌ورووزی” و “بێهنام لایق پوور” له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون و دژبه ڕژیمی دیكتاتۆری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.