شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی فایق مام قادری گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، به هه‌زاران كه‌س لە خەڵکی مەهاباد بەرەو پێشوازیەوە چوون .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ ناشتنی نهێنی ته‌رمی فایق مام قادری سه‌ری نه‌گرت و هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌رخۆشی ناوبراو بوون و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “كوردستان، گۆڕستانی فاشیستان” و ‘شه‌هید نامرێت”یان به‌رز كرده‌وه و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێند. جێگای ئاماژه‌یه كه “فایق مام قادری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “مه‌سعوود فه‌ره‌جزاده” و “دانا مام قادری” له ئۆتۆمبێلێكدا له مه‌یدانی ئیستقلالی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درانە به‌ر ده‌ستڕێژی گوللە و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كرا و ڕۆژی چوارشەممە به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكردووه.