ڕێپێوانی ئێعتڕازی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شارێکی ئێران
یەکشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۴   |  17-08-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی، تاران، شووش، ئەهواز، گیلان و خوزستان، هاتنە سەر شەقامەکان و لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە ڕێپێوان لە ئاستی ئەمشارانە، لە ئێعتڕاز بە چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، ئاوسان و گرانی، لەخوارەوەبوونی حقووقەکانیان، نالەباربوونی بارودۆخی ژیانیان، نەبوونی ئاو، کارەبا، خۆش بژێوی و ئاسایش، نەبوونی ڕێکخراوی سەربەخۆ و سەرکوتی ناڕازییان و هەروەها زوڵم، هەڵاواردن و نایەکسانی، دەستتیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.