ڕێپێوانی ئێعتڕازی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شووش و ئەهواز
یەکشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۴   |  31-08-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی، شووش و ئەهواز، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان و پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە ڕێپێوان لە ئاستی شەقامەکان و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە، لە ئاست چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، ئاوسان و گرانی، لەخوارەوەبوونی حقووقەکانیان، نالەباربوونی بارودۆخی ژیانیان، نەبوونی ئاو، کارەبا، خۆش بژێوی و ئاسایش، نەبوونی ڕێکخراوی سەربەخۆ و سەرکوتی ناڕازییان و هەروەها زوڵم، هەڵاواردن و نایەکسانی، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون.