فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوانی ئێعتڕازی کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز
دوشەممە ۰۷-۰۷-۱۴۰۴   |  29-09-2025

بە سەدان کەس لە کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، هاتنە سەر شەقامەکان و تا بەرامبەر بینای ئۆستانداریی ئەمشارە ڕێپێوانیان کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها کرێکارانی ناڕازی بە مەبەستی گەیاندنی ئێعتڕازەکەیان بە گوێی بەرپرسان، بە وتنەوەی درووشمی “دەمرین، بەڵام زەلیلی قەبووڵ ناکەین” بەرەو فەرمانداریی ئەمشارە ڕێپێوانیان کرد.