ڕێپێوانی دەیان هەزار کەسی لە شاری بێلگراد پایتەختی سێربێستان
یەکشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-05-2023
ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، بەدەیان هەزار کەس لە خەڵکی شاری بێلگراد پایتەختی سێربێستان، لە ناڕەزایەتیی بە پەرەسەندنی کلتوری زەبروزەنگ لەم وڵاتە، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لەم دوایانە لە وڵاتی سێربێستان، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدابوو. ناڕازییان لە ئەنجامی ئەم خۆپیشاندانە دژە دەوڵەتییە، کاربەدەستانی سێربێستانیان بە بەرپرسی ئەم ڕووداوە ناوبردووە و ڕایانگەیاندووە، پەرەسەندنی وەها کلتورێک لە وڵاتەکەمان، دەستکەوتی کارکردی دەوڵەت بووە.