ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام
یەکشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۴   |  19-10-2025

بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم و وتنەوەی درووشمی “نا بۆ ئێعدام” و “ئێعدام مەکەن”، خوازیاری ڕاگیرانی خێرای حوکمی ئێعدامەکان بوون.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم ئێعتڕازە، هێزەکانی ڕژیم بە کەڵک وەرگرتن لە باتۆم، هێرشیان کردووەتە سەر ناڕازییان و بەگژیاندا چوونەتەوە.