فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەهواز
یەکشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۲   |  09-07-2023

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە ئاستی شەقامەکانی ئەمشارە ڕێپێوانیان کرد و لە بەرامبەر بینای ڕێکخراوی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە حاڵێکدا کە بە وتنەوەی درووشمی “حسێن حسێن درووشمیانە، درۆ و دزی کاریانە”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەردەبڕی، هاوکات بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوه بە ناوەڕۆکی “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت خواستەکانمان”، “دەرمانی خۆڕایی مافی بنەڕەتیی ئێمەیە”، “هێڵی هەژاری لەسەرەوەی ٢٨ ملیۆن تمەن”، “بردنەسەرێی موستەمەڕی بەپێی ڕێژەی ئاوسان” و “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ۹۶ بۆ هەمووان”، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان و وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.