
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی جۆزردانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی خوزستان و ئیسفەهان، لەئاست وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی درۆینەی دەوڵەت، بۆ جارێکی دیکە لەئاست شەقامەکانی ئەمشارانە ڕێپێوانیان کرد و لەبەرامبەر سندووقی پۆڵا دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە خوزستان لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و وەدینەهاتنی خواستەکانیان، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سندووقی پۆڵای ئەمشارە، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵای ئیسفەهان بە ڕێپێوان لەئاستی شاقامی نەشات لەمشارە و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، لەئاست کەمتەرخەمی دەوڵەت لەهەمبەر ڕانەگەیشتن بە خواستە ڕەواکانیان، لە بەرامبەر ئەم سندووقە کۆبوونەوەی ناڕەزاییەتیان بە ڕێوەبرد.