فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی خەڵکی سنە دژبە لەناوبردنی سرووشتی کوچکەڕەش
چوارشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۴   |  11-06-2025

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری سنە و ئاواییەکانی دەورووبەر، لە ناڕەزایەتیی بە پڕۆژی داگیرکاری و لەناوبردنی ژینگەی ئەمشارە لە ژێرناوی “جەوان سازی” لە لایەن دەوڵەت، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان بەرەو کێوی کوچکەڕەش وەڕێخست.
ئامانج لەم ڕێپێوانه، پاراستنی سرووشت و ژینگەی ئەم ناوچەیە کە سامانێکی گشتییە. هەر بەم بۆنەیەوە، کۆمەڵێک لە پەیامی موعەلیمان، شاعیران و دڵسۆزانی ژینگەپارێزی خوێندرایەوە و چەند کەس لە بەشداربووانیش لەم پێوەندەدا سوخەنڕانیان کرد.