فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۴   |  22-04-2025

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤، لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لەوانە، زەنجان، گیلان، تەورێز، سنە، مەریوان، کرماشان، بیجاڕ و هەندێ شاری دیکە، بە وتنەوەی درووشمی “ئیتر مەڵێن نیمانە، ماندوو بووین لەم شوعارە”، لە ناڕەزایەتیی بە هەڵاواردنی سیستماتیک و گەندەڵی بنەڕەتی بۆنیادی تەعاونی سپا و ستادی ئیجرایی خومەینی، بە شێوەی یەکگرتووانە لەئاست شەقامەکانی ئەم مشارانە، دەستیان کرد بە ڕێپێوان و دەربڕینی ناڕەزایەتیی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی مۆخابەرات کە هەموو دووشەممەیەک لە شارە جۆراوجۆرەکان دێنە سەر شەقامەکان، دەڵێن: لە کاتی سپێردرانی مۆخابەرات بە ناوەندەکانی دەسەڵاتدار، خزمەتگوزاری ریفاهی و مەزایای شۆغڵیان بە شێوەی سیستماتیک کەم کراوەتەوە و خواستە یاساییەکانیان لەبەر چاو ناگیرێت.