فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی هەزاران کەسی کەشاوەرزان لە خوزستان
چوارشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۴   |  28-05-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی جۆزردانی ١٤٠٤، بە هەزاران کەس لە کەشاوەرزانی خوزستانی، لە جووڵەیەکی بێوێنە و لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی پارەی گەنمەکانیان لە لایەن دەوڵەت، هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشم گەلێکی وەک “گەنممان دا، نانمان نییە” و “پارەکانمان بدەنەوە”، خوازیاری پەرداختی خێرای مۆتاڵباتەکانیان بوون. بەوتەی کەشاوەرزان، سەرەڕای ڕادەست کردنی گەنمەکان لەسەر کاتی خۆی، بەڵام چەندین مانگە دەوڵەت پارەکانیانی دواخستووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە لەگەڵ کێشە و گرفتێکی زۆر لەبواری دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان بەروبەڕوو بنەوە و هەروەها، دواخرانی پارەی گەنمەکان، بووەتە هۆی ئەوەیکە چاندنی گەنم لە داهاتوودا، لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو بێتەوە.