فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرووپی پیشەسازی “ئارتا” لە شاری نەمین
چوارشەممە ۳۰-۰۳-۱۴۰۳   |  19-06-2024

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی گرووپی پیشەسازی “ئارتا” لە شاری نەمین ڕۆژی سێشەممه ٢٩ی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی بڕی سێ مانگ لە حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و تا بینای فەرمانداریی ئەمشارە ڕێپێوانیان کرد.
شایانی باسە، کرێکارانی ئەم ناوەندە پیشەسازییە سەرەتا لە بەرامبەر بینای ئیداری ئەم دامەزراوەیە دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و دواتر بە هۆی وڵامنەدانەوەی خاوەنی کارخانە بە خواستەکانیان، هەتا بینای فەرمانداریی ئەمشارە ڕێپێوانیان کردووه و درووشمی ئێعتڕازییان وتووەتەوە.