فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێژه‌ی تووشبووان بە وه‌با له‌ مه‌ریوان لە حالی پەرەسەندن دایە
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022


ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، به‌رپرسانی ئیدراه‌ی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان ڕایانگه‌یاند: ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ په‌تای “وه‌با” له‌ شاری مه‌ریوان گه‌یشتووه‌ته‌ ٢٢ كه‌س و له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز و كامیارانیش سێ تووشبووی دیكه‌ تۆماركراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌تای “وه‌با” سه‌ره‌تا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا و له‌ڕێگه‌ی سنووره‌كانه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێستا له‌ شاری مه‌ریوان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئۆستانی كوردستان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵك ئاگاری ته‌ندرووستی خۆیان بن و ڕێكاره‌كانی پێشگیری له‌و په‌تایه‌ بگرنه‌به‌ر. كارناسانی بێهداشت وشیاری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵك كه‌ هه‌ر جۆره‌ نیشانه‌یه‌كیان له‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ بینی به‌ زووترین كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌شاری ڕه‌وانسه‌ر و كرماشانیش تا ئه‌م كاته‌ سێ كه‌س به‌ په‌تای “وه‌با” تووشبوون.