فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان خاڵی پشکنیی داناوە
هەینی ۰۱-۰۷-۱۴۰۱   |  23-09-2022

بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی ڕاپەڕینی خەڵک لە زۆربەی شارەکانی کوردستان خاڵی پشکنینی داناوە.
بەپێی زانیارییەکان ڕژیم لە شوێنی هاتنەژوورەوەی شارەکانی بۆکان، سەقز، میاندواو و هەروەها فەلەکە و شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارانە و بەردەم فەرمانداری، شارەداری و کۆی ئیدارەکان خاڵی پشکنینی داناوە و هاتوچۆی خەڵکی بە چڕی خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە. جێگای ئاماژەیە کە لە زۆربەی ئەو شوێنانە بەکرێگیراوانی ڕژیم جێگیرن و خەڵک دەپشکێنن.هەر لەو پەیوەندییەدا لە شارەکانی کوردستان ئینتێرنێت بە تەواوی پچڕاوە.