فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێژەی ئاوسان لە یەکێتیی ئۆرووپا گەیشتە ژێر ٣ لەسەد
یەکشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۲   |  19-11-2023

بەپێی ئاماری بڵاوکراوە لە لایەن ئیدارەی ئاماری ئۆرووپا “یۆرۆزات”، ڕەوتی دابەزینی ڕێژەی ئاوسان لە ناوچەی یەکەی دراوی یۆرۆ، هەروا بەردەوامە.
بەپێی ئەم ئامارە، لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، ڕێژەی ئاوسان لەسەر پێداویستییەکانی ژیان و خزمەتگوزاری لە وڵاتانی ئۆرووپایی کە یەکەی دراویان یۆرۆیە، لە هەڵسەنگاندنی لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەر پارەکە لە ٤ و سێ دەهۆمی لەسەد بۆ ٢ و ٩ دەهۆمی لەسەد دابەزیوە. لە هەمان حاڵدا، ڕێژەی ئاوسان لە وڵاتی ئاڵمان زیاتر لە نێونجی ڕێژەی ئاوسان لە وڵاتانی دیکەی ئۆرووپایە و زیاتر لە ٣ لەسەدە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕێژەی ئاوسان لە کۆرۆواسی ٦ و ٧ دەهۆمی لەسەد و لە ئێسلۆواکی ٧ و ٨ دەهۆمی لەسەدە.