فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێژەی هەژاری لە عیراق دەگاتە لە سەدا ٢٥
سێشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۱   |  12-04-2022

بە پێی نوێترین داتاكانی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، چاوەڕوان دەکرێ کە بەم زووانە ئێستا ڕێژەی هەژاری بگاتە لە سەدا ٢٥. وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت دوایین ئاماری ڕێژەی هەژاری كە لە ساڵی ٢٠١٩ لە عێراقدا كرابوو. ئەوە لە حاڵێک دا کە ئەم کەسە ڕایگەیاند: “حكومەت ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری لەو وڵاتە، لەڕێگەی زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و پشتیوانیكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و دابەشكردنی مووچەكانیان بە بەردەوامی“. بەڵام وێناچی لە کاتێک دا کە عێراق لە فەساد و دزی و دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان حیزبەکاندا نوقم بوە بکرێ بەرگری لە پەرەسەندنی هەژاری بگیرێ.