فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی ٩ ئۆستان لە ئێران ٥٠ لەسەدی تێپەڕاند
سێشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۲   |  31-10-2023

بەپێی دوائین ئامارەکان، ڕێژەی هەڵاوسان لە ٢١ ئۆستانی ئێران زیاترە لەو ڕێژەیەی کە لەلایەن ڕژیمەوە ڕاگەیەندراوە و ڕێژەی هەڵاوسان لە ٩ ئۆستان دا گەیشتووەتە سەرووی ٥٠ لەسەد.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕژیم، ڕێژەی هەڵاوسانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ ٤٥.٥ لەسەد ڕاگەیەندراوە.
هەروەها ئەم ڕاپۆرتە نیشان دەدات کە ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە ٢١ ئۆستانی ئێران لەو ڕێژەیەی کە ناوەندەکانی ڕژیم بۆ هەموو  ئێرانی ڕایانگەیاندووە زیاترە.
لە لایەکی دیکەوە لە نێوان ئەم ٢١ ئۆستانە، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە ٩ ئۆستانی یەزد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، سنە، لوڕستان، ئیسفەهان، تەورێز، کرماشان، خوراسانی باکوور و هەمەدان زیاتر لە ٥٠ لەسەد بووە.
ئۆستانی یەزد بە ڕێژەی هەڵاوسانی ٥٦.٥ لەسەد بەرزترین ڕێژەی هەڵاوسانی هەیە لە دوای ئەویش ئۆستانەکانی چوار مەحاڵ و بەختیاری بە ڕێژەی ٥٣.١ لەسەد  و سنە بە ڕێژەی ٥١.٩ لەسەد لە پلەکانی دیکەدان.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە زۆربەی ئۆستانەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی دابەزینی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێرانیان کردووە.