ڕێککەوتنی ئاڵمان و تورکییە لەسەر گەڕاندنەوەی بەهەزاران پەناخواز بۆ تورکییە
هەینی ۰۶-۰۷-۱۴۰۳   |  27-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی فڕانکفۆرت ئالگماینە، بەدوای چەندین مانگ وتووێژ لە نێوان دوڵەتی ئانکاڕا و بێرلین لەسەر گەڕاندنەوەی پەناخوازانی تورک بۆ تورکییە، ئەم دوو وڵاتە بە ڕێککەوتن گەیشتوون و بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، هەموو حەفتەیەک ٥٠٠ هاووڵاتیی خەڵکی تورکییە دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
شایانی باسە، بە گشتی ١٣ هەزار و ٥٠٠ پەناخوازی خەڵکی تورکییە، لە لایەن دەوڵەتی ئاڵمانەوە حوکمی ئێخڕاجیان پێدراوە و ئەم ڕێککەوتنە لە قۆناغی یەکەمدا، شموولی ئەم کەسانە دەبێت. ئەم ڕێککەوتنە لەحاڵێکدا ئەنجام دراوە کە ساڵی ٢٠٢٣، تەنیا ٨٧١ پەناخوازی تورکییە، ئێقامەی وڵاتی ئاڵمانیان وەرنەگرتبوو و گەڕێندرابوونەوە بۆ وڵاتەکەیان.