فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێگریکردن لە چالاکییەکانی پەناگەی ژنان لە شاری ورمێ لەلایەن ئیدارەی بێهزیستیەوە
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵان، پەناگەی ئەمنی “مێهرشەمس ئافەرید” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی بێهزیستی شاری ورمێ لە ژنانی قوربانی بەتاڵ کرا.
چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی فاتمە باباخانی بەڕێوەبەری ئەم ناوەندە، بە هۆکاری ڕێگریکردنی چالاکی و بەتاڵکردنی ئەم پەناگەیە ڕاگەیندراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فاتمە باباخانی، یاساناس و بەڕێوەبەری ئەم پەناگەیە، ڕۆژی شەممە ڕێگری کردبوو لە داخستنی ئەو پەناگەیە و ڕۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە هێزەکانی ئیدارەی بێهزیستی بە بەرگەیەکی فەرمی ناڕوون، ئەم پەناگەیان داخستووە. پەناگەی ژنانی “مێهرشەمس ئافەرید”، لە ساڵی ١٣٩٩ بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتووە و لە ساڵی ١٤٠٠ تاکوو ئێستا، پەنای بە بەشێکی زۆری ژنانی قوربانی توندوتیژی داوە و مانگانە ڕاوێژی پسپۆڕانە بە زیاتر لە ٥٠ ژنی قوربانی توندوتیژی خێزانی داوە.