فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێگری لە دانی مەرەخەسی بە مەحموود سادقی بەندکراوی سیاسی
سێشەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۴   |  14-10-2025

مەحموود سادقی، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری کامیاران، تا ئێستاش و لەحاڵێکدا کە چەند ڕۆژ تا نۆیەمین ساڵی بەندکرانی ماوە؛ لە کەڵک وەرگرتن لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ماوەی ۸ ساڵ و ۱۱ مانگ و ۲۶ ڕۆژی ڕابردووی لە زیندان و بەبێ چونە مەرەخەسی تێپەڕ کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سادقی، ئەو بەندکراوە سیاسییە بەهۆی گوشاری بەردەوام و ناڕوونی چارەنووسی، باری دەروونیی نالەبارە. شایانی باسە، ساڵی ڕابردوو بارمتەی ١٠٠ ملیارد تمەنی بە مەبەستی پێدانی مەرەخەسی بە مەحموود سادقی دیاری کرابوو؛ بەڵام ئەو بڕیارەش بە یەکگرتنی دوو دۆسیەی ناوبراو مەرجدار کرا و تا ئێستا پێدانی مەرەخەسی بە ئەو بەندکراوە سیاسییە ناڕوونە. جێگای ئاماژەیە،  ئەو بەندکراوە سیاسییە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٨، لە لایەن لقی ١ی دادگای سنە بە تۆمەتی “بەشداری لە بەغی” سزای ٢٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.