فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێگری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی مه‌رگی به‌كتاش ئابتین
سێشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۲   |  09-01-2024

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی به‌كتاش ئابتین بوو، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری كۆببنه‌وه‌ و ڕێز له‌ یادی ئه‌و نووسه‌ره‌ ئازادیخوازه‌ بگرن.
به‌كتاش ئابتین ڕۆژی ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٠ و له‌ كاتی پاندمی كۆڕۆنا، به‌هۆی بێبه‌شكرانی له‌ ده‌رمان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌، چووه‌ كۆما و پاش یه‌ك حه‌فته‌ به‌سته‌ریبوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ساسانی تاران، ڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ، گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی دووشەممە، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی كانوونی نووسه‌رانی ئێران و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سه‌ردانی مه‌زاری ناوبراویان كرد، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.