فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕێگری کردنی هێزە ئەمنییەکان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شەعبان موحەممەدی
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان”کەژاڵ کەریمی” هاوسەری شەعبان موحەممەدی بە بڕیاری دادستان ویستی سەردانی هاوسەرەکەی ”شەعبان موحەممەدی” بکات بەڵام لەگەڵ رێگری کردنی هێزەئەمنییەکان ڕوبەڕوبوەو هێزە ئەمنییەکان ئیزنی چاوپێکەوتنیان پێنەدا.

زیاتر لە ١٤ ڕۆژە لە دوایین پەیوەندی تەلەفونیی”شەعبان موحەممەدی” لەگەڵ بنەماڵەکەی تێپەڕدەبێت و لە دوایین پەیوەندیدا دەرکەوتووە ناوبراو تووشی نەخۆشی گەوارشی بووە.

شورای هاوئاهەنگی ڕیکخراوی سێنفی مامۆستایان، بەردەوامی دەستگیرکردنی ”شەعبان موحەممەدی” مەحکوم دەکات و ڕایانگەیاندووە کە بەهۆی ڕێگری کردنی هێزە ئەمنییەکان لە چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ ناوبراو، پێدەچێت لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی ئەو ناوەندانەدا بێت و سەبارەت بە ئەگەری تێکچوونی باری تەندروستی ناوبراو هۆشداری داوە.