فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕەتكردنه‌وه‌ی پێشنیاری پێدانی دیە له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “ئارام حه‌بیبی”
سێشەممە ۱۶-۰۳-۱۴۰۲   |  06-06-2023

ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سنه‌ پێشنیاری پێدانی دیە به‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “ئارام حه‌بیبی” کردووە بۆ ئەوەی بێدەنگ بن، به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره‌ له‌لایه‌ن دایكیەوە ڕەت كراوه‌ته‌وه‌.
دایكی “ئارام حه‌بیبی” له‌ گرته‌ویدیۆیه‌ك دا ڕایگه‌یاند: هیچ سەروەت و سامان و پێگەیەک بەو ئازادییەی كە خواستی كوڕەكەم بووه‌ بەراوه‌رد ناكرێ، قه‌د ده‌ست له‌ دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌م هه‌ڵ ناگرم و نه‌ ده‌یانبه‌خشم و نه‌ له‌بیریان ده‌كه‌م. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتریش دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری بۆكان به‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌یامێك دا ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خوێنی ڕۆڵه‌كانمان ناكه‌ین و ڕێگه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران سزا ده‌درێن به‌ر ناده‌ین.