ڕەتکرانەوەی داوای دادگایی کردنی سەرلە نوێی پەخشان عەزیزی لە لایەن دادگای باڵای وڵات
هەینی ۱۹-۱۱-۱۴۰۳   |  07-02-2025

ئەمیر ڕەئیسیان ، پارێزەری پەخشان عەزیزی لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی شەرق ڕایگەیاند، لقی ٩ی دادگای باڵا، فەرمانی ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی دەرکردووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە: ئەم لقە بەو پێیە کە ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە بڕیارەکە و ڕەوتی دادگاییکردنەکە ناڕەزایەتی جەوهەرییە، داواکاریی ئێمەی بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە ڕەتکردووەتەوە. بە گوتەی سەرۆکی دادگا فەرمانی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام کە لەکاتی ڕێوشوێنی دووبارە دادگاییکردنەوە دەرچووە لە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هەڵوەشایەوە و بە لقی جێبەجێ کاری سزاکان ڕاگەیەندراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەترسی ئەوە هەیە لە هەر ساتێکدا حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی جێبەجێ بکرێت.