داواکاریی پەرهام پەروەری لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ دەستپێڕاگەیشتنی دووبارە بە دۆسییەکەی، لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەد کرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانان، داواکاریی پەرهام پەروەری لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە بۆ دووهەمین جار رەد کراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، پەرهام پەروەری بە بێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی و بە شێوەی نهێنی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دوور خرابوویەوە. پێویستە بوترێ کە پەرهام پەروەری لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران، بە ١٠ ساڵ دوورخرانەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هورموزگان و پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمە ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرابوو.