فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لە ئێران دەستگیرکراون ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
هەینی ۲۹-۰۷-۱۴۰۱   |  21-10-2022

سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا ناوی ٣٦ رۆژنامەنوسی دەستگیرکراو لە ناڕەزایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام وەزیری ئیرشادی ڕژیم دەڵێت ژمارەیان زۆر نیە و دژایەتی خۆی بۆ هەڵوێستی هونەرمەندانیش ڕاگەیاند.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران چەند ڕۆژ لەمەوبەر لیستی ٣٦ ڕۆژنامەنوسی دەستبەسەرکراوی بڵاوکردەوە و چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانیش باس لەوە دەکەن بە هۆی بێدەنگی بەشێک لە بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسەکان و سەختی دەستڕاگەیشتن و کۆکردنەوەی زانیاری لە هەموو ئێرانەوە، ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراوان لەوە زیاترە.
هاوکات میدیاکانی کۆماری ئیسلامی لە زاری محەمەد مەهدی ئیسماعیلی، وەزیری ئیرشادی رژیم سەبارەت بە رۆژنامەنووسە دەستبەسەرکراوەکان بڵاویان کردەوە کە وتویەتی: هەموومان ئەو دۆستانە دەناسین، ئەگەر هەڵەیان کردبێت، هەوڵ دەدەین چاکی بکەینەوە.
ئەو هەڵوێستی هونەرمەندانی لەبارەی پشتیوانی خۆپیشاندەران ڕەتکردەوە و دەڵێت هەر هەڵوێستێک کەشی ئاشتی تیک بدات ئەوان ڕەتیدەکەنەوە.
وەزارەتی ئیرشادی رژیم یەکێک لە دامەزراوە سەرەکییەکانی سانسۆرکردنی بەرهەمی فەرهەنگیی ئێرانە و ئیران یەکێک لەو ولاتەنەیە کە لە خوارەوەی ریزبەندی ئازادی ڕۆژنامەوانیدایە و بە زیندانی هەرەگەورەی ڕۆژنامەنوسان دەناسرێت.
لە نیلوفەر حەمیدی ئەو پەیامنێرەی هەواڵی مردنی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و ئیلاهە محەممەدی ئەو پەیامنێرە بوو کە ڕاپۆرتی ناڕەزایەتی پرسەکەی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە.