ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلەی ڕیشتەر و چەندین پاشلەرزە تورکیە، سووریەی هەژاند و هەتا ئیستا ئاماری قوربانییانی ئەو کارەساتە گەیشتووەتە ٥ هەزار کەس و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون، هەروەها ئەگەری ئەوەش هەیە کە هێشتا هەزاران کەسی دیکە لەژێر داروپەردوودا بن.
ڕۆژی سێشهممه ١٨ی ڕێبەندان، وهزارهتی تهندروستیی سووریە ڕایگهیاند، بههۆی بومهلهرزهی ڕۆژی دووشهممهوه، تا ئێستا زیاتر هەزار و ٥٠٠ کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە و نزیكهی ٣ هەزار و ٦٠٠ کەسی دیكهش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا بە گشتی لە تورکیە ٣ هەزار و ٣٨١ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٢٠ هەزار كەسی دیکەش بریندار بوون.
هەر بەپێی ئامارەکان، ٤ هەزار و ٧٥٨ باڵەخانە و خانووبەرە ڕووخاون.
دهزگای کارەسات و باری لەناکاوی توركیە ”ئافاد” ڕایگەیاند، تا ئێستا ٧ هەزار و ٨٠٠ کەس لەژێر خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ڕزگار کراون.