بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ڕوویتێرز، کاربەدەستانی خۆجێیی لە بەڕازیل ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان(١٦ی فێوریە) ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی قوربانییانی بارینی بەخۆڕی باران و لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە شاری “پێترۆپۆلیس” لە ئەیالەتی “ڕیۆدۆژانیرۆ” گەیشتووەتە ١٠٤ کەس.
پۆرتالی هەواڵنێریی G1ی بەڕازیل ئاشکرای کردووە کە لانیکەم ٥٤ ماڵ وێران بوون و ٣٧٤ کەس لە پەناگاکەندا نیشتەجێ کراون.
زیاتر لە ٤٠٠ تیمی فریاکەوتن لەم ناوچەیەدا خەریکی چالاکین و هەتا ئێستا ٢١ کەس لە مەرگ ڕزگاریان بووە. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ٣٥ کەس بێسەروشوێنن و پێدەچێت ژمارەی کەسانی بێسەروشوێنیش زۆر لەم ژمارەیە زیاتر بێت.
کارەبەدەستانی ئەم ناوچەیە “دۆخی کارەسات”یان ڕاگەیاندووە و داوایان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە کە بڕۆنە ئەو شوێنانەی کە وەک پەناگە دیاری کراون.