ژنێکی خەڵکی پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
دوشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۰   |  28-02-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمە، ژنێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ” رۆژان” بە هۆی هەژاری و دەستکورتی بنەماڵەکەی و کێشەی خێزانییەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناوبراو خێزاندار بووە. شایانی باسە ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە شارەکانی ئێران بە هۆی هەژاری و دەستکورتی ئابوری و بێ هیوایی لە بەڕێوەبردنی ژیانیان، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.