فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکی کوژرا
سێشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۱   |  26-07-2022

شەوی شەممە ١ی گەلاوێژ، ژنێکی لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی بەفرین ڕەسووڵی ٢٧ ساڵە کە ٢مانگ لەمەبەر ژیانی هاوبەشی پێک هێنا بوو، بە دەستی هاوسەرەکەی ” ئومێد. ک” کوژرا.
شایانی باسە کە هاوسەرەکەی لەپێشدا بە کەمەربەند لە بەفرینی داوە بە جۆرێک کە جەستەی شین بووەتەوە و دواتر خنکاندوویەتی. بکوژەکە دوای کوشتنی بەفرین تەرمەکەی هەڵواسیوە و دواتر کاتژمێر ١١ی شەو تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە و وتوویەتی کە ژنەکەم خۆی کوشتووە.
تەرمی بەفرین ڕەسووڵی بە مەبەستی توێکاری پزیشکی ڕەوانەی پزیشکی قانوونی ورمێ کراوە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.