ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی کۆتایی بە ژیانی هات
پێنجشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۱   |  31-03-2022
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشهممه رێکەوتی ١٠ خاکەلێوە، لە شارەدێی ڕزگاریی سەر بەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ژنیک کە لە دایکبووی ساڵی ۱۹٨٤بوە، بە هەڵواسین بە پەت کۆتایی بە ژیانی هات. جێگیری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار رایگەیاند تەرمی ئەو ژنە هێندراوەتە نەخۆشخانەکەمان و تا ئێستا نازاندرێت ئەوژنە خۆی خنکاندووە یان خنکێندراوە.