فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژەهراوی بوونی ٥٠ خوێندکار لە سایین قەڵا بەهۆی لێچوونی گاز
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، بە هۆی لێچوونی گاز، ٥٠ خوێندکاری خوێندنگەی پەروین ئێعتسامی سایین قەڵا ژەهراوی بوون.
شایانی باسە، بەشێک لەم خوێندکارانە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سایین قەڵا کراون و بەشێکیشیان بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژەیە، ئەم ڕووداوە تەنیا نمونەیەکە لە نەبوونی ستانداردە ئیمەنی و پارێزراوەکان و بەڕێوبردنی خراپی خوێندنگەکانی ئێران. لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووداوەکانی گاز گرتوویی، ئاگرکەوتنەوە  و نەبوونی ئامێرە ستانداردەکان چەندین جار مەترسی لەسەر ژیانی خوێندکاران دروستکردووە. لە پارێزگا بێبەشەکانی وەک کوردستان ، سیستان و بەلوچستان  و خوزستان ، زۆرێک لە قوتابخانەکان تەنانەت کەمترین ئامێری گەرمکەرەوەی ستاندار و سەلامەتیشیان نییە. لە زستانە ساردەکاندا بەکارهێنانی گەرمکەرەوەی ناپارێزراو و نەبوونی هەواگۆڕکێی باش، زۆرجار بووەتە هۆی ڕووداوی تاڵ و قەرەبوو نەکراوە.