ژەهروای بوونی ١٧ خوێندکار بەهۆی تەشەنەی گاز لە خەوتنگەیەکی کچانە لە ئیلام
شەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۴   |  31-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی تەشەنە سەندنی گاز لە خەوتنگەیەکی کچانە لە زانکۆی ئیلام، ١٧ خوێندکار ژەهراوی بوون کە پێنج کەسیان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گواستراونەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەمشارە.
هەواڵدێری ئیسنای سەر بە ڕژیم لە ڕاپۆرتێکی دا ڕایگەیاند، کاتژمێر پێنجی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی جۆزردان، سێ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەستبەجی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.