فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کاردانەوەکان سەبارەت بە دەستپێکی مانۆڕی دەریایی ڕووسییە، چین و ئافریقای باشوور لە ئۆقیانووسی هێند
شەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۱   |  18-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕێبەندان، سێ وڵاتی ڕووسیە، چین و ئافریقای باشوور، مانۆڕێکی هاوبەشیان لە لێوارئاوەکانی ئۆقیانووسی هێند دەست پێکردووە و ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی و کۆمەڵایەتی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە یەکەم کاردانەوە بەم مانۆڕە، بەلەمێک بە ئاڵای وڵاتی ئۆکڕاین لە نزیک پاپۆڕی “گرۆشکۆڤ”ی ڕووسییه دەستی کرد بە گەشت لێدان. هەروەها خەڵکی ئافریقای باشوور کە دژی بەڕێوەچوونی ئەم مانۆڕە بوون، ڕۆژی هەینی لە بەرامبەر کۆنسوولگەری ڕووسییە لە شاری کیپ تاون کۆبوونەوە، خۆپیشاندانیان کرد.