ماوەی سێ ساڵە هەڵاوسانێکی چاوەڕوان نەکراو لە ئێران نرخی خۆراک و کەرتی خانووبەرە دەهەژێنێت و کاریگەرییەکانیشی زیاتر لە شارەکانی کوردستان زەق بووەتەوە و بەرۆکی بە هەووڵاتییان گرتووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی سێ ساڵدا لە ئێران، نرخی خۆراک و خواردنەوەکان ١٩٤ لەسەد گران بووە و بە پێی داتاکانی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ئاماری وڵاتەکە، ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٢ەوە تاوەکوو مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، بەراورد بە هەمان ماوەی پێشووتر ٣٤ و ٨ دەهۆمی لەسەد زیادی کردووە. هاوکات بەهای کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە مانگی خەرمانانی ئەم ساڵ بەراورد بە خەرمانانی ساڵی ڕابردوو ٣١ و ٦ دەهۆمی لەسەد زیادیان کردووە، کە زۆرترین هەڵاوسانی ئەم مانگەش لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە. زۆرترین هەڵاوسانی تۆمارکراو لەم مانگە، لە کەرتی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە و گەیاندن بووە کە گەیشتووەتە ٥٤ لەسەد و کەرتی خانووبەرەش هەم لەبواری کڕین و هەم کرێی خانووبەرە، ٤٣ لەسەد بەرزبووەتەوە.