کاسبکارێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا بریندار بوو
دوشەممە ۱۸-۱۱-۱۴۰۰   |  07-02-2022
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی سوپای پاسداران بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێک کردووە و بەهۆیەوە شۆفێری ماشێنەکە بە ناوی “مازیار عەزیزی”ی خەڵکی گوندی «بانی نار»ی سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بووە.
هێزەکانی سوپای پاسداران لە جادەی “شێخ سڵە” بۆ “بانی نار” ، بە بیانووی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ماشێنی ئەم کاسبکارە کردووە و لەئاکامدا لاقی مازیار عەزیزی بە سەختی بریندار بووە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
شایانی باسە، کەسێکی دیکەش بە ناوی “فەرەیدوون ڕەحیمی” کە لە سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلە بووە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراوە.